كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “سبەی یەك شەممە، 27ی ئهیلوول، لە گەڕەكی (جادەی چوارتا)، ئەو ماڵانەی كه دەكەونە نێوان زیلە سوتاوەكە و جادەی چوارتا و به‌دیاریكراوی سەر هەردوو فیدەری (٦۳) و (٦۹)، به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه لە كاتژمێر (7ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت.”
كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “لەپێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانتان، پێش لێدانەوەی كارەبا هەموو ئامێرە كارەباییەكانتان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیانكەنەوە.”
داواش ده‌كات، “كە هاوكاریی تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بكه‌ن، بۆ ئەوەی كارەكان بەباشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.”