كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “كه 7ی ئه‌م مانگه، كاتژمێر11ی شه‌و له فلكه‌ی (زراعه)ی شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (ئه‌لیاس قادر) به ده‌سترێژی گوله كوژراوه و هاوڵاتییه‌كی تریش برینداركراوه.”
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: “كه پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، توانیویانه سه‌ره‌داوی تاوانه‌كه بدۆزنه‌وه و له 23ی مانگ بكوژه‌كه بدۆزنه‌وه و به فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه ده‌ستگیری بكه‌ن.”
ئاشكراشی كردووه: “كه بكوژه‌كه ناوی (گه‌یلان خالد حمد عباس)ه و له‌دایكبووی 1998ه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كردووه.”
باسی له‌وه‌ش كردووه: “كه دۆسیه‌ی تاوانباره‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه ڕێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.”