33 هاوڵاتی تری هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌: “لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33  كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4253 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 520 كه‌سیان توشی كۆرۆنا بوون.”

ئاماژەی بەوەشكردووه‌: “لە دوێنێوە 264  كه‌س چاكبوونەتەوە و 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.”

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 45 هەزار و 215 كەس له‌ هه‌رێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 938 كەس چاكبوونەتەوە و 1650 كه‌سیشیان گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر