ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ ئاوی زێی قه‌ندیل دۆزرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25ی ئه‌یلوول، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ لە ئاوی زێی قەندیلی سەر بە ناحیەی باتاس خنکا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووه‌: “کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئه‌یلوول، ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوی “ش، ئ، ح”، لە ئاوی زێی قەندیل لە گوندی مەکرانی سەر بە ناحیەی باتاس دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر