مه‌سرور بارزانی له‌ ساڵیادی ڕیفراندۆمدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵیادی ڕیفراندۆمدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “به‌رز و پایه‌دار بێت یادی پڕ شکۆی ڕیفراندوم و هه‌ستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزە.”


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: “هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سەردەمیانە بێنە دی.”

سێ ساڵ پێش ئێستا و له‌ 25ی ئه‌یلوولی 2017، خه‌ڵكی كوردستان به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ڕیفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدا، دواتر له‌لایه‌ن كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان 92.7%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ (به‌ڵی) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا بوو.

ھەواڵی زیاتر