ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ توركیا و هۆشداری ده‌داته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “واشنتۆن ئێگزامینەر”ی ئەمەریکی، تورکیا بەوە تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ بۆتە هۆکاری ئەوەی هەردوو کۆمپانیای “هواوی” و “زید تی ئی” چینی سیخوڕی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ بكه‌ن له‌ توركیا.


وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ فراوانبوونی کارکردنی کۆمپانیا چینییەکان له‌ بواری تەلدار و بێتەل لە تورکیا ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ سەرچاوەی نیگەرانی ئێمه‌یه‌ و هەڕەشە لە ئاسایشی سیبرانی و پەیوەندییە سەربازییەکانی تورکیا و ئەمەریکا دەکات.”

وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ توركیا و هاوپەیمانەکانی ناتۆ له‌باره‌ی هێنانی ئەو جۆرە کۆمپانیا سیخوڕییانه‌ی چین بۆ وڵاته‌كانیان و وتی: “ئه‌وه‌ ئه‌مریكا ناچار دەکات هێزە سەربازییەکانی لەو ولاتانه‌ بكشێنێته‌وه‌، لەجیاتی ئەوەی خۆی بخاتە بەرده‌م مەترسی سیخوڕیکردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی چین.”

ھەواڵی زیاتر