كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری مانگی ڕابردووی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك و داهاتەكەی بڵاوكردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئەیلول ڕایگەیاند: “بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك لە مانگی ڕابردوو كە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە، 2 ملیۆن و 989 هەزار و 400 بەرمیل بووە.”
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: “كە داهاتەكەی 132 ملیۆن و 983 هەزار و 280 دۆلار بووە.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی خه‌رج كردنی بودجه‌ی پترۆ دۆلار بۆ كه‌ركوك، په‌یوه‌ندی به ئازاد جه‌باری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه كرد، وتی: “له‌ئێستادا ئه‌نجوومه‌ن نه‌ماوه و ئێمه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نین، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه بودجه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرا و توانرا به‌و بودجه‌یه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی باش له شاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت.”
باڵكێش به‌دواداچوونی زیاتری كرد و په‌یوه‌ندی به جوان حه‌سه‌نه‌وه كرد، كه ئه‌ندامێكی تری لیستی برایه‌تییه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتی: “ئاگامان له هیچ نییه و نازانین ئه‌و پاره‌یه چه‌نده و چۆن و له چی دا خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵأم ده‌زانم دوو ساڵیش ده‌بێت هیچ بوودجه‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه بۆ كه‌ركوك.”
پێشتر نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرا، به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك بوودجه‌ی پترۆ دۆلار ده‌درا به ئیداره‌ی كه‌ركوك و له پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و سێكته‌ره‌كانی دیكه‌دا خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و نه‌وته له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌نارده ده‌كرێت و تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له داهاته‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك خه‌رج ناكرێت و دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن.