حهشدی شهعبی پابهندبوونی خۆی به فهرمانهكانی كازمی ڕاگهیاند
كاروان كهلاری/ باڵكێش
حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت: “هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بە گشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.”
دەستەی گشتی حەشدی شەعبی، پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دهڵێت، پەیوەندییان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی كۆنشوڵخانهی وڵاتان و ئهمریكا بهتایبهتی دەكرێن و دووریشە لە ململانێی سیاسی.”
ئاماژە بەوەش دهكات، كه هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانهی حەشدی شەعبی لە پاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.
ئەوەشی خستووهتهڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بە دامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.