كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەییەوە دەردەكات و تیایدا ڕێگا دەدات كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیستهمی e-parwarda، وەك دەرچوو تۆمار بكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: “ئاگاداری گشت قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكەینەوە، ئەوانەی پۆلی 12ی ئامادەییان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە، پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كه دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (2019-2020)، لە ماوەی دوو رۆژدا، واتا تاوهكو 26ی ئهیلوول، بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمی e-parwarda، بەپێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن، ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف و بەهیچ شێوەیەك گەڕانەوەی نابێت.”
سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیستهمەكە ڕایگهیاندووه:
1- لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە
2- حالەتی قوتابی هەڵبژێرە، پاشان دهتوانن هەموو قوتابیان گەڕان بكەن و ئەو قوتابیانەی كه دەرچوون لە حاڵەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.