به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ گه‌رمیان سێ كه‌س برینداربوون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌لار – ڕزگاری ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیان له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه،‌ 24ی ئه‌یلوولی 2020، له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار – ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا – فۆرد استیشن) ڕوویدا.

مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا – فۆرد ئستیشن)، پێكیاندادا و ئۆتۆمبێله‌ ئازێراكه‌ به‌ر ستونێكی نێوان شه‌قامه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س بریندارن.”

وتیشی: “دووان له‌ برینداره‌كان ئافره‌تن و یه‌كێكیشیان منداڵه‌‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ ئازێراكه‌یه‌‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌ و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه‌ تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ هۆكار و چۆنییه‌تی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.”

ھەواڵی زیاتر