ئه‌مریكا دوو ملیۆن و نیو دۆلار ده‌داته‌ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مریكا بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار هاوكاری بۆ ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌رێوڕه‌سمێكدا ڕۆب ۆله‌ر، كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و مخه‌ران به‌شار، له‌ كه‌نیسه‌ی ماریوسف  كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحیه‌ له‌شاری هه‌ولێر ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌مریكا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك هاوكاری ده‌داته‌ ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ماڵ و موڵك و زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و له‌كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێن.

هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه‌ و تایبه‌ت ده‌كرێـت به‌ مه‌سیحییه‌ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر