كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ی بڵاوكرده‌وە، كه تایبەته بەو مامۆستایانەی دەیانەوێت لە خوێندنی باڵا درێژە بەخوێندن بدەن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به نوسراوی ژمارە (8930) كە وێنەیەكی دەست باڵكێش كه‌وتووه، ڕایگەیاندووە: “ئەو مامۆستایانەی كە خوازیارن لە خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دكتۆرا بخوێنن لە زانكۆكانی حكومەتی فیدراڵ پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت.”
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: “كه پێویستە دووساڵ خزمەتی كرده‌ییان هەبێت و كۆنمرەی بەدەست هاتووش بۆ خوێندنی ماستەر لە 65 نمرە كەمتر نەبێت و بۆخوێندنی دكتۆراش لە 70 نمرە كەمتر نەبێت.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: “كه پێویستە پسپۆریی ئەو كەسانە لە هەمان ئەو پسپۆرییانە بێت كە وەزارەتی پەروەردە پێویستی پێیانە.”