سێ سهرۆكایهتییهكهی عێراق پێداگری لهسهر دهكردنی یاسای ههڵبژاردنهكان دهكهن
كاروان كهلاری/ باڵكێش
دوێنێ دوو شەممە، 21ی ئهیلوولی 2020، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی عێراق لەبەغدا کۆبوونەوەو جەختیانکردەوە لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پشت بەستن بە کارتی بایۆمەتری بۆ پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووهتهوه، شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەی زۆرینەی لایهنه سیاسییەکان لە کۆشکی حکومی لە بەغدا کۆبوونەتهوە، لەو کۆبونەوەیەدا دۆخی ئەمنی، سیاسی، ناوچەکە و پرسی بودجەی فیدڕاڵی تاتوێ کراون و جەخت لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پاراستنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه: “بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵیش پەلەی تێدابکرێت و داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت هەموو رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەستپێبکات و گەرەنتی ئەوەش بکات کە سەرجەم ئاوارەکان بتوانن دەنگ بدەن.
ئهوهش خراوهتهڕوو، كه بەشداربووانی کۆبوونەوکە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو کەس و لایەنانەی كه باڵیۆزخانهكان لەڕێگەی هێرشی موشەکییەوە دهكهنه ئامانج، پێیانوابووه ئەو هەنگاوە سەرچاوەکەی هەرکەسێک بێت پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و پێویست دەکات بکەرانی ڕووبەڕووی سزا بكرێنهوه.