ئاسایشی هەولێر: دوو قاسەبڕمان دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە قاسەی مارکێت و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلیان بڕیوە.

بەپێی راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر، ئەو دوو کەسە لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و هەردووکیشیان دانیشتووی سنووری هەولێرن.

ھەواڵی زیاتر