سواڵكه‌رێك له‌ هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا 13 ملیۆن دینار كۆده‌كاته‌وه‌

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كه‌ سواڵکەرێکیان دەستگیرکردووە، تەنها لە ماوه‌ی 30 ڕۆژدا 13 ملیۆن دیناری کۆکردووه‌تەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیركردن و ڕێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە سنوری پارێزگاکە بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند: “له‌كۆی 5 هەزار و 995  تاوانی جۆراوجۆر كه‌  تۆمارکراوە لە سنوری پاریزگاکە، توانراوە 5 هه‌زار و 568 تاوانیان ئاشكرا بکرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.”

ئاماژە بەوەش كراوە: “لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، 751 سواڵكەر دەستگیركراون، کە ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە.”

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كە 655 تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون.”

ھەواڵی زیاتر