سبەی دوایین رۆژی گەرمای ئەمساڵە

سبەی سێشەممە پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و رۆژانی دواتر کەش و هەوا گۆرانکاریی بەسەردادێت و فێنک دەبێ.

ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی سێشەممە 22.9.2020 پلەی گەرما لەنێوان 38-40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما 3-4 پلە دادەبەزێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو زیاتریش دادەبەزێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر 35پلە دادەبەزێت، بەمەش کۆتایی بە شەپۆلی گەرما دێت.

ھەواڵی زیاتر