توركیا به فهرمی مستەفا کازمی بانگیشت كرد
له كۆبوونهوهی نێوان قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، باڵیۆزی تورکیا باسی لهوه كردووه، كه سەرۆککۆماری تورکیا گرنگیەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدات و دەیەوێت لە کاتێکی گونجاودا سەردانی بەغدا بکات.
باڵیۆزی تورکیا ئەوەشی خستووهتهڕوو، “كه بانگهێشتنامەى فەرمییان پێشکەش کردووە، تاوەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات.”
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقش رایگەیاندووه، “كه بەرژەوەندی عێراق دەخوازێت پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ هاوسێکانیدا هەبێت.”
باسی لەوەشکردووه، “عێراق و تورکیا بەرژەوەندی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، پێویستە بۆ خزمەتکردنی هەردوو وڵات گەشە بەو پەیوەندییانە بدرێت.”
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی سێ سەربازی سەرسنوری عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، عێراق بڕیاریدا سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بۆ بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە و نامەیەکی ناڕەزایەتیشی پێشکەشی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا کرد.