بڕیاری دڕێژكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێكرا

وتەبێژى ئیدارەى گەرمیان دەڵێت: “لەم هەفتەیەوە دەوامى سەرجەم بەڕێوه‌بەرایەتییەکان درێژکراوەتەوە و پابەندى سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانین.”

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتى هەرێم زیاتر لە دوو هەفتەیە لە زاری وتەبێژەکەیەوە، ڕایگەیاندووە، کە دەوامى فەرمیی 5 رۆژە لە هەفتەیەکدا و ڕۆژانەش لە کاتژمێر 8 بۆ3ى دوانیوەڕۆ دەبێت.

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژى ئیدارەى گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش وتى: “لەم هەفتەیەوە دەوامى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و فەرمانگەکان درێژکراوەتەوە و پابەندى سەرجەم ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانى حکومەتى هەرێمین.”

وتیشی: “هەر بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەیەك بەپێی بڕیاری وەزارەتەکەی دەوامی خۆی دەکات بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.”

ھەواڵی زیاتر