گرفتی نه‌بوونی ئاو له‌ هه‌ولێر چاره‌سه‌ركرا

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی‌ شكانی‌ بۆری‌ ئیفرازی‌ سێ‌ چاره‌سه‌ربووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند كا‌تژمێری داهاتوودا ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵان.

ئاری‌ ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ هه‌ولێر به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “شكانی‌ بۆری‌ ئاوی‌ ئیفراز سێ چاره‌سه‌ربووه‌ و له‌ئێستادا ئاو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو خه‌زانه‌كان و 70%ی‌ خه‌زانه‌كان له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا پڕ ده‌بن و ئاو ده‌گاته‌ ماڵان”

وتیشی: “تاوه‌كو كاتژمێر 10 بۆ11ی‌ ئه‌مشه‌و، به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاویان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و سبه‌ینێش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئاودا نامێنێ‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”گرفتی نه‌بوونی ئاو زیاتر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وتنه‌ نێوان شه‌قامی شۆڕش و شه‌قامی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ڕێگای 120ی و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر.”

له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌، به‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ و شكانی‌ بۆری‌ ئاوی‌ ئیفرازی‌ سێ،‌ به‌شێكی‌ زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ‌هه‌ولێر بێ‌ ئاون ، بۆری ئاوی ئیفراز سێ، لە رۆژێكدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەكات، كە دەكاتە 40٪ی ئاوی ماڵان لە شاری هەولێر.

ھەواڵی زیاتر