دوای ئەوەی دادگا لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی بۆ ڕاکان جبووری دەرکرد، ناوبراو ئێستا لە تورکیایە و لە دیدارێکی ئابووریدا بەشدارە.
رۆژی 15ی ئەم مانگە، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەیسی گەندەڵی لە بونیادنانی 25 قوتابخانە لە کەرکووک، گەشتکردنی راکان سەعید جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغەکراوە.
فەرمانی بانگکردنی راکان جبووری، بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتییە لە پرۆژەی بونیادنانی ژمارەیەک قوتابخانە، کە درابوونە کۆمپانیایەکی بیانی بە گوژمەی 57ملیار و 894 ملیۆن و دینار”.
بەڵام ئێستا راکان جبووری، لە شاری مێرسینی تورکیایەوە و وەکو پارێزگاری کەرکووک بەشدارە لە دیداری بازرگانی و پیشەسازیی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.