بەشی دووەمی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشت

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەغدا بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دوای تەواوبوونی رێکارەکان،هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هێمن سەید موراد کە هاوکات بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریشە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پارەکە 8 ملیار و 85 ملیۆن دینارە، ئەمە قۆناخی دووەمە و ئەوەی کە ماوە بە سێ قۆناخی دیکە دەگات.

ھەواڵی زیاتر