مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وێرای سه‌ره‌خۆشی كردن له كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه كورده‌ی كه له به‌غدا كوژران، ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێریش ده‌كات به‌هۆی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەیٔوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بەشێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، یٔەم تاوانە بە تووندترین شێوە یٔیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا یٔەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئێوه جێی شانازی ئێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/16