له‌ ئێران دوو هه‌زار و 637 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 200 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 11 هه‌زار و 931 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 637 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران 245 هه‌زار و 688 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 207 هه‌زار کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر