به‌هۆی كۆرۆناوه دۆخی ته‌ندروستی سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان تێكچووه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه.
تۆڕی میدیایی باڵكێش له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه زانیویه‌تی، كه ناوبراو تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه و ماوه‌ی چوار ڕۆژه دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.”
سه‌رچاوه‌كه وتی، دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌لار، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌نوه‌ر شێخه)ی تایبه‌ت كراوه له سلێمانی كراوه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه”
تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ زانینی دوایین ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سه‌باح كوێخای برای سه‌ڵاح كوێخاوه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه خانه‌نشین كرا‌و له جێگه‌كه‌ی (جه‌لال شێخ نوری)، قایمقامی كفری به وه‌كاله‌ت ده‌ست به‌كاربوو، له‌ئێستاشدا له‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی دا ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر له پۆسته‌كه‌ی دروست بووه.