دژەتیرۆری کوردستان: زانیاری لەسەر بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا بڵاو دەکەینەوە
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێزە ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ستكه‌وتووه و له ماوه‌يه‌كى كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا كوژران له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه”.
شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی مهنسوڕیەی به‌غدا، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نەناسراوەوە هێرشكرایه سه‌ر خێزانێکی کورد، لە ئاکامدا سێ كه‌س به چه‌قۆ كوژران.