کورد دەیەوێ پۆستەکانی لە حکومەتی عێراق وەربگرێتەوە

کورد دەیەوێ پۆستەکانی لە عێراق وەربگرێتەوە کە سەدان پۆستی پێنەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کۆبوونەوە.

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، تائێستا لەنێوان نوێنەری لایەنە کوردستانیەکاندا دوو کۆبوونەوە کراوە، کۆبوونەوەکان مەبەستی دروستکردنی هاوسەنگین لە پۆستە باڵاکانی عێڕاق، ئەوانەی لەدەست کورد چوون یان پێی نەدراوە وەریبگرێتەوە.

وتیشی”لە حکومەتی عێراقدا هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا نییە و زیاتر شیعە بردوویانە، بۆیە دەمانەوێ پۆستەکانی کورد دیاری بکەین و دواتر لەنێوان حیزبە کوردییەکاندا دابەشی دەکەین بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک زوڵمی لێبکرێ”.

لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد ئەمین (پەرلەمانتاری پارتی)، هەرێم کەمال ئاغا (پەرلەمانتاری یەکێتی)، موسەننا ئەمین (فراکسیۆنی یەکگرتوو) و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆمار و جێگری ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەشدارن.

ھەواڵی زیاتر