كۆرۆنا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕگه‌زنامه‌ی سلێمانی ڕاگرت

بەهۆی توشبوونی چەند فه‌رمانبه‌رێكی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی به‌ كۆرۆنا، ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سبەی‌ پێنج شەممە، 17ی ئه‌یلوولی 2020، دەوامی بەڕێوەبەراتییەكە ڕادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن.”

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، “ڕاگرتنی دەوامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌‌ ڕشێن ده‌كرێت.” ‌

ھەواڵی زیاتر