دەقی رێککەوتننامەکەی نێوان پارتی و یەکێتی

هەردوو فراکسیۆنی پارتی  و یەکێتی رێککەوتننامەیەکیا ئیمزاکردووە و بەگوێرەی رێککەوتننامەکە، لەمەودوا کاری پەرلەمانییان هاوبەش دەبێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لەمەودوا هەماهەنگی و پشتیوانییەکانمان زیاتر دەکەین، بەرپرسیارێتییەکانی حکومەت هەڵدەگرین و پرۆژە و پێشنیازی هاوبەشمان دەبێت.

دەقی رێککەوتننامەکە

1. هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی، پابەند دەبن رێککەوتننامەی 4.3.2019 کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسووڵەوە ئیمزاکراون.

2.هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی هەر بابەتێکی چارەنووسساز بە سازان بکرێت، وەکو ئامادەکردنی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن و لامەرکەزییەت

3.هەردوو فراکسیۆن پەیوەندی سیاسیی پتەوتر دەکەن، هاوئاهەنگی زیاتر دەکەن و کاری پێکەوەییان لەژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی 4.3.2019 دەبێت

4.سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەماهەنگ و هاوکار دەبن، لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەستەی سەرۆکایەتی

5.هەردوولا کۆکن لەسەر بەردەوامی پەیوەندی بە کوتلەی وزاری هەردوو حزب لە کابینەی نۆیەم بە ئاگاداربوون لە پرۆسەی تەشریع و چاودێری و بەرپرسیارێتی هاوبەش

6.لەسەر ئاستی لیژنەکان، هەردوو فراکسیۆن هاوئاهەنگ دەبن

7.هەردوولا پابەند دەبن بەوەی رێنمایی دەدەنە ئەندامانی فراکسیۆنەکانیان، خۆیان لە لێدوانی نێگەتیڤی میدیایی بەدوور بگرن تا کەش و متمانەی کاری پێکەوەیی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسیی زیاتر پتەوبکرێ.

8.هەردوولا بڕیاریاندا کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەبێت.

ھەواڵی زیاتر