حکومەتی عێراق باسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

وتەبێژی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەیەک نزیکبوونەوەی باش نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و لە داهاتوودا و لە رێککەوتنی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 زیاتر ڕووندەبێتەوە. 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی “سەردان و دیدارەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگ بوون، چەندین کۆبوونەوە کران لەگەڵ سەرکردەکانی کورد، باسی هەموو کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا  کرا بە درێژایی ساڵانی رابردوو”.

تەڵاڵ ئاماژەی بەوەشكرد “لێک تێگەیشتنی هاوبەش بەهێزکرا، کە ئەمەش لە رێگەی سەردانی دوولایەنە و هاتن و چوونی شاندی نێوان هەردوولا لە بەغدا و هەولێر”.

ھەواڵی زیاتر