پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێککەوتننامەیەکیان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، پارتی و یەکێتی لەسەر کاری ھاوبەشی پەرلەمانی ڕێککەوتوون.
ڕێککەوتنەکە بە جۆرێکە، کە بەر لە ھەموو دانیشتنەکان، فراکسیۆنەکانی ھەردوولا ڕێکبکەون و ھەماھەنگبن لەسەر دەنگدان یاخود کارکردن لە پەرلەمانی کوردستان.
لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا ، پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی ھەیە.