باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان ئیمزا بکەن.
رێککەوتنەکە لە واشنتن و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ دەبێت و ئێستا عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتنە.
هاوکات بڕیاریشە رێککەوتنی ئیسرائیل-بەحرەین لە هەمان وڵات ئیمزا بکرێت. باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە.
- رێککەوتنەکە لە ١١ی ئەیلوول راگەیەنرا
- ئەمڕۆ 15ی ئەیلوول ئیمزا دەکرێت
- باڵیۆزخانەی بەحرەین لە تەلئەبیب دەکرێتەوە
- باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە دەبێت
- بەحرەین دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێت
- بەحرەین داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات (فەلەستین و ئیسرائیل)
- هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، کە وەزیرانی بەرگریی هەردوولا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووە
- هاوبەشییەکان هێشتا دیار نین لە چ ئاستێکدان
- لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری بەرگری بەحرەین سەردانی تەلئەبیب دەکات
- ئیسرائیل و بەحرەین گرێبەستی بازرگانی ئیمزا دەکرێت
- لەڕووی گەشتیارییەوە هەماهەنگی دەکەن
- ئیسرائیل هاوکاری تەکنەلۆژی بەحرەین دەکات