پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای ئەرک و مافی نەخۆشی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، یاساکە ژمارەیەک رێکاری بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەرکی دامەزراوەی تەندروستی تێدا باسکراوە.
پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش
ئامانجەکانی
- دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش
- رێکخستنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش، بە شێوەیەک ببێتە ببێتە هۆی هێنانە ئارای ژینگەیەکی یارمەتیدەر و گونجاو بۆ چارەسەری نەخۆش.
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی لە دامەزراوە تەندروستییەکان
- پەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافەکانی نەخۆش، بەشێوەیەک هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش.
ماف و ئەرکەکانی نەخۆش
مافەکان
- باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویست
- پێشوازیی و رێنمایی بەشێوەیەکی دروست
- یەکسانی لە مامەڵە و مافەکاندا
- لەباری کتوپڕدا پزیشک مافی بڕیاری جۆری چارەسەری هەیە
- گشت زانیارییەکان بدرێنە نەخۆش ( لەبارەی نەخۆشی، پشکنین، رێگەچارە و نەشتەرگەری )
- نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیالمیدیا پیشان نەدرێت
- وێنەیەک لە دۆسیەی نەخۆشییەکە بدرێتە نەخۆش
- پزیشکی چارەساز بەردەوامدەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆش
- پزیشک ئازادبێت لە راوێژکردن بە پزیشک یان دامەزراوەیەکی تەندروستی دیکە
- پزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێت
- نەخۆش ئازادە لە بەشداربوون و نەبوون لە لێکۆڵینەوەی پزیشکی و مافی کشانەوەشی هەیە
- وەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری
- هیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بەبێ رەزامەندی نادرێ بە کەس
- نەخۆش ئاگاداربکرێتەوە لە وردەکاری رێکارە تەندروستییەکان
- جێهێشتنی نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی، بەو مەرجەی نەخۆشییەکەی زیانی بۆ دەوروربەری نەبێ
- خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش
- نەخۆش بۆی هەیە داوابکات سەردانی نەکرێت و پەیوەندیشی پێوە نەکرێت
- میراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە
ئەرکەکانی نەخۆش
- پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان
- رێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکان
- پابەندبوون بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە رەزامەندی لەسەر داوە
- ئاگادارکردنەوەی پزیشک بە تەواوی کێشە تەندروستییەکان
- پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانە
- پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزار
- جگە لەم یاسایە، کار بە هیچ دەقێکی دیکە ناکرێ