21 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەولێر هەڵدەبژێردرێن
سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨٠ی خۆی دەکات و تێیدا دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی دەدرێت کە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت. کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر پەسەندکردنی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەولێر کە لە 21 کەس پێکدێت.
پۆستەکان ئەمانەن
– سەرۆکی شارەوانیی هەولێر وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە
– بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی
– بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەوقاف، کشتوکاڵ، تەندروستی، وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، کارەبا، پەروەردەی هەولێر
– بەڕێوەبەرەکانی هاتووچۆ، بەرگریی شارستانی، گەشەپێدانی پیشەسازی، ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، تۆماری خانووبەرەی یەک و ژینگەی هەولێر
– نوێنەری سەندیکای ئەندازیارانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
– سەندیکای پارێزەران – یەکێتی مامۆستایان – سەندیکای کرێکاران لە هەولێر.