به‌هۆی هێرشی داعش و كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له پاراستنی سه‌ر و ماڵی كاكه‌ییه‌كان، له كۆی 15 گوندی كاكه‌یینشینی باشووری كه‌ركوك، 11 گوند چۆڵكراون و دانیشتوانه‌كه‌ی به ناچاریی ڕوویان له شاری كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ڕه‌جه‌ب كاكه‌یی، چالاكوانی دیاری كاكه‌ییه‌كان له كه‌ركوك به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش و كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له پاراستنی سه‌ر و ماڵی كاكه‌ییه‌كان، له‌كۆی 15 گوندی كاكه‌یینشینی باشووری كه‌ركوك، 11 گوندیان چۆڵكراون و له‌ئێستادا ته‌نها چوار گوندی كاكه‌یی نشین ئاوه‌دانه، ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م مه‌ترسی چۆڵكردندان.”
وتیشی، “به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی چه‌كدارانی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كانی تر و كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منیه‌كان له پاراستنی كاكه‌ییه‌كان، له (2003)وه تائێستا كاكه‌ییه‌كان 130 كه‌سیان كوژراوه و 11 گوندی كاكه‌یینشینیش چۆڵكراون و دانیشتوانه‌كه‌ی له ترسی سه‌ر و ماڵیان به ناچاریی گونده‌كانیان چۆڵدكردووه و ڕوویان له شاری كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.”
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر دروستكردنی فه‌روحێكی حه‌شدی سه‌عبی بۆ كاكه‌ییه‌كان و ئومێد حسێن فەرماندەی فەوجە كاكەییەكەی حەشدی شەعبیش، پێكهێنانی هێزە كاكەیەكەی حەشدی بە گرنگ وەسفكرد و وتی، مەرجی ئەوان بۆ حكومەتی عێراق ئەوەبووە، كە تەنها ئەركی پاراستنی گوندە كاكەیی نیشینەكان لەئەستۆ بگرن، بەشداری هیچ شەرێك نەكەن گەر لەنێوان عێراق و هەرێم ڕووبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، “كه فەوجەكە كاكەییەكەی حەشد لە 300 چەكدار پێكدێت و بۆ پاراستنی كوردەكانی باشووری كەركوك گرنگە لەمكاتەدا، كە هیچ هێزێكی كوردی لەناوچەكەدا نەماوە.”