هەولێر.. لە ماڵێکدا دەست بەسەر 1500 چەکدا گیرا

لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، ئاسایش لە ماڵێکدا دەستی بەسەر هەزار و 500 چەکدا گرت.

ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەو چەکانەوە دوو کەسی دەستگیرکردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە “بەشەو چەکەکانیان هێناوەتە هەولێر”.

سەرچاوەیەک ئەمنی هەولێر بە باڵکێشی راگەیاند، چەند رۆژێکە ئاسایش چاودێری ئەو ماڵ و کەسانە دەکات و دوای دڵنیابوونەوە هەڵیکوتاوەتە سەریان و دەستگیری کردوون کە مامەڵەیان بە دەمانچە و کڵاشینکۆفەوە کردووە.

  بە دەمانچەکان جۆری “حەشدی شەعبی”ن و بە پارچە پارچە لەلایەن لە بازگەکانەوە هێنراونەتە هەولێر.

ھەواڵی زیاتر