هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر دەیان ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە خاوەنەکانیان مۆڵەتی شۆفێرییان نەبووە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەڵمەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 14-09-2020 لەلایەن کەرتی هاتووچۆی بەحرکە دەستیپێکردووە و هەموو ماتۆڕسکیلەکان هی خەڵکانی (سووری، لوبنانی، میسری و عەرەبی دانیشتووی شارەکانی عێراق) بوون.
فازڵ حاجی وتیشی، ئەو ماتۆڕسوارانە لە پرۆژەی گوندی لوبنانی کاریان دەکرد و رۆژانە لەکاتی چوون و هاتنیان بەدەیان سەرپێچی و یاسا شکێنیان کردووە و بووبوونە هۆکاری بەردەوامی رووداوی هاتووچۆ لەو شەقامە.