کوردێک دەبێتە یاریدەدەری بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌فسه‌رێكی باڵای کورد لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەگوازێتەوە بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وزاره‌تی ناوخۆ كه ئیمزای عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی، به فه‌رمانی دیوانی ژماره 218 و نووسراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی لیوا (سمكۆ نازم ئه‌مین ته‌ها) له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و راسپاردنی بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی.