لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خوێندن به سیسته‌می ئۆنلاین ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و بایكۆتكردنی سیسته‌مه‌كه‌ش به بژارده‌یه‌كی كراوه داده‌نێن.
ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، “وه‌كو لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیسته‌می خویندنی ئۆنلاین ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.”
وتیشی، “ئێمه ده‌زانین، ئامانجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه، كارتی بایكۆت كردن له ده‌ستی مامۆستایان‌دا نه‌هێڵێت، كه زۆرجار به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌كانیانه‌وه ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیانن، چونكه ئه‌وان له قوتابخانه‌كاندا‌ن و مامۆستا وانه‌یان پێده‌ڵێته‌وه و هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ن، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌وكاته‌ی كه خوێندن به سیسته‌می ئؤنلاینه و مامۆستایان بایكۆت ده‌كه‌ن، چۆن بێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێداگری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بكات بۆ سه‌پاندنی خوێندن به سیسته‌می ئۆنلاین، ئه‌وانیش ئه‌وكات بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندن بژارده‌یه‌كی كراوه ده‌بێت له‌به‌رده‌میاندا.”
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شێوازی خوێندنی ساڵی 2020_2021ی ڕاگه‌یاند، كه تا كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن، قۆناغه‌كانی 1و2 ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی نه‌بێت، قۆناغه‌كانی تر به سیسته‌می ئۆنلاین ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له مامۆستایانی به‌دواب خۆیدا هێنا.