دوو ساختەکاری پارە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە  کە 6 ملیۆن و 380 هەزار و بڕی هەزار و 800 دۆلاری ساختەیان پێبوو.

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 13-09-2020، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی شکارتە پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بە وەرگرتنی زانیاری بەدواداچوونی دروست توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( ش،ح،ع) و (ب،م،ف).، تۆمەتبارەکان دانیشتووی سلێمانین، ئەو بڕە پارەیشی دەستی بەسەردا گیراوە لە جۆرەکانی 25 هەزاری و 10 هەزار دینارین.

ئاسایشی راپەڕین ئاماژە دەشڵێ” ئەو دوو تۆمەتبارە بڕێکی زۆر پارەی وڵاتانی بیانیان پێبووە کە سەختە نەبوون لەوانە: 100 دۆلاری ئەمریکی،40 رۆبلی بیلاڕووسی،500 درهەمی ئیماراتی،10 ریاڵی سعودی. هەروەها 13 کارتی مۆبایلی کۆڕەک و دوو مۆبایلی ئایفۆن هەشت پڵاس و یەک مۆبایلی عادی (سادە) نۆکیاو چوار ئاڕمی ئۆتۆمبێلیان پێبووە.

هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 281 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. تۆمەتبارەکانیش بە ئاسایشی راپەڕینیان گوتوە کە لە هەولێرەوە چوونەتە راپەڕین.

ھەواڵی زیاتر