ئاکشای کۆمار، هونەرمەندی نێوداری جیهانی و بۆڵیوود دەڵێ: بۆ ئەوەی خۆم لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزم، ڕۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە.
بەشێکی زۆری هندییەکان پێیانوایە میزی مانگا چارەسەری لە دژی چەندین نەخۆشی هەیە، لە نێویاندا کۆرۆنا.
ئاکشای کوماری 53 ساڵ، وتی “هەموو رۆژێک بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، میزی مانگا دەخۆمەوە”.
هیندییەکان لە میز و پاشەڕۆی مانگا، تێکەڵەی جیاوازیان دروستکردووە کە دەگوترێ بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا باشە.
رێکخراوی ‘ئێل ئیندیا هیندۆ ماهاسابگها’ی هیندۆسی، لە ناوەڕاستی ئاداری رابردوودا، فیستیڤاڵێکی لە شاری نیودەلهی رێکخست بۆ بازاڕکردن بۆ ئەو گیراوانەی لە پاشەڕۆی مانگا بەرهەمهێنراون، وەک چەکێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. تائێستا لە هیندستان زیاتر لە 4.5 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 76 هەزار کەسیش بەو نەخۆشییە، گیانیانلەدەستداوە.