حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی سەرجەم داهاتی فەرمانگە و وەزارەتەکان کۆدەکاتەوە و مەبەستییەتی داهاتەکە بۆ مووچە بەکاربهێنێتەوە و بەرچاوی روونبێ.
بە پێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە پێدانی زانیاری و داتا لە هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە لە بارەی داهاتەکانیان. ئەنجوومەنی وەزیران داوای زانیاری لەبارەی داهاتەکانی باج، رسومات، پێبژاردن و کرێی خزمەتگوزارییەکان و بنەمای کۆکردنەوەیان، کە بەپێی یاسا، بڕیار، فەرمان یان رێنوێنی وەرگیراون، کردووە.
هەر لەو نووسراوەکەدا، داوای داتا و ژمارەی کۆی مامەڵەکان یان بەشداربووانی ساڵێک و ڕوونکردنەوە لەبارەی جۆری داهات، شێوازی وەرگرتنی پارە بۆ هەر مامەڵەیەک، تێچووی کۆکردنەوەی داهاتەکە و کۆی گشتیی داهاتی مانگانە و ساڵانە لەفەرمانگە و وەزارەتەکان کراوە.