ئەمڕۆ هەڵبژاردنە شارەوانییەکان لە 41 هەرێمی رووسیا بۆ هەڵبژاردنی 20 حاکم و سەدان ئەندامانی ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان و ئەندامانی شارەوانی و 4 پەرلەمانتار، بەڕێوەدەچن.
زیاتر لە 160 هەزار کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی سەدان پۆست کاندیدکردووە و دەیان ملیۆن رووسی لە سەرتاپای وڵات لە 56 هەزار ناوەندی دەنگدان، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن.
بەپێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ئەمجارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەڵبژاردنەکان لە کەشوهەوایەکی کراوە دەبێت.