” وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی نەکردووە “

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە.

حاجی نادر، بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی داوای فەرمی وەزارەت دەکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە، چەند میدیایەکی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوە کە، بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ھەواڵی زیاتر