دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر(نەڤید ئەفکاری)، پاڵەوانی زۆرانبازیی وڵاتەکەدا جێبەجێکرد.
ئەمڕۆ شەممە، 12ی ئه‌یلوول، (نه‌ڤید ئه‌فكاری)، پاڵه‌وانی زۆرانبازیی ئێران، به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له‌سێداره‌درا.
له دانیشتنه‌كانی دادگایی كردنی ئه‌فكاری دا، دادگای باڵای ئێران، 20 تۆمەتی ئاراستە کردبوو، لەوانە، بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە نایاساییەکان، پلاندانان بۆ پەلاماردانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سوکایەتیکردن بە ڕابەری باڵا و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی تر.
دادگای باڵای ئێران، بڕیاری 54 ساڵ زیندانی كردنیشی بۆ (وەحید ئەفکاری) و 27 ساڵیشی بۆ (حەبیب ئەفکاری) دەکردووه، کە هەردووکیان برای (نەڤید ئەفکاری) له‌سێداره‌دراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا ده‌ڵێت، “زانیومە ئێران یەکێک لە ئەستێرەکانی زۆرانبازی بەناوی (نەڤید ئەفکاری) تەمەن 27 ساڵ لەسێدارە ده‌دات، كه تاکە تاوانی ئەو بەشداریکردن بووە لە خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت.”
له‌سه‌روبه‌ندی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دۆناڵد ترەمپیش داوایکردبوو، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانەکە جێبەجێ نەکەن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران بریاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و له‌سێداره‌ی دا.