بۆ ئەوەی لە قژهەڵوەرین رزگارت ببێ ئەم خواردنانە بخۆ

زۆرن ئەوانەی بەدەست قژهەڵوەرین و لاوازیی قژیانەوە نیگەران بوون، بۆیە دەکرێت بەر لەوەی پەنا بۆ چاندنەوە یان دەرمانی کیمیایی ببەی، دەکرێ بە خواردنی بەرهەم و میوەی سروشتی تاڵەکانی قژت بەهێز بکەیتەوە و خۆت ڕزگاربکەیت لە قژهەڵوەرین.

ئەو میوە و خواردنانەی کە بۆ قژ بەسوودن.

هێلکە

هێلکە یەکێکە لە بەرهەمە ئاژەڵیە بەسوودەکان لەرووی خۆراکییەوە و گرنگە هەفتانە چەند جارێک بخورێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ئەی و بی شەش، ترشی فۆلیک و فۆسفۆر و ئاسن، یارمەتی گەشەکردنی قژ دەدات و بەهێزی دەکات.

پاقلەمەنی

سەرەڕای ئەوەی کە خواردنی پاقلەمەنی مرۆڤ دەپارێزێت لە جەڵتەی دڵ ئەویش لەبەر دژە ئەکسیدە و هێز بە جەستەش دەدات، چارەسەرێکی باشیشە بۆ دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن و کەمکرنەوەی چەوری (کولسترۆل) و رێگیری لە شێرپەنجە دەکات و پیربوونیش دوادەخات. پاقلەمەنی ماددەی ئاسن و پرۆتینێکی زۆری تێدایە و ڕێگری لە قژهەڵوەرینیش دەکات، بۆیە پێویستە لانیکەم هەفتانە بخورێت.

تەماتە

تەماتە دەوڵەمەندە بە فیتامین (B1)، (B3)، (B5)، (B6)، (B7)، فیتامین سی ، ماددەی ئاسن، پۆتاسیۆم، ماگنێسیۆم، کرۆمیۆم، فۆسفۆر لەگەڵ زینک و چەندەها مینیراڵی کەی بەسوود.

بەخواردنەوەی شەربەتی تەماتە قژت بەهێز و تەندروست دەبێت و هەروەها رووکەشێکی جوانی دەبێت.

سپێناخ

یەکێکە لەو سەوزانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە، بەپێی توێژینەوەکان، رۆژانە خواردنی ژەمێک سپێناخ، ھاوکار دەبێت لەزیادکردنی توانای مێشک ، ھەروەھا مرۆڤ دەپارێزێت لەتووشبون بە نەخۆشی زەھایمەر.

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، گەڵای سپێناخ دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، ھەروەھا سپێناخ بە سەرچاوەیەکی باشی ئاسن دادەنرێت، ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەوکەسانەی کە توشی کەمخوێنی دەبن ، ھەروەھا جۆرە مادەیەکی تێدایە کە مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە. سپێناخ بە ڤیتامین A  و C  دەوڵەمەندە و یارمەتیدەرێکی زۆرباشیشە بۆ بەهێزبوونی قژ.

ھەواڵی زیاتر