كازمی و لایه‌نه‌كانی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای سه‌ردانیكردنی مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری مێرگه‌پان به‌ڕیكه‌وت و دوای خوانی نیوه‌رۆ، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مێرگه‌پانی مسته‌فا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌فدی هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌شداربوون.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سلێمانی و سه‌ردانیكردنی مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مسته‌فا كازمی، بۆ خوانی نیوه‌رۆ سه‌ردانی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد و له‌ئێستادا له‌ هاوینه‌هه‌واری مێرگه‌پان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر