ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مسته‌فا كازمی بڵاوكرایه‌وه‌

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی ئه‌یلوول، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و کێشەكانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆسیەی ئاسایش و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیان تاووتوێ كرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عئیراقی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاندووه‌، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەباره‌ی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هه‌ردوولا و جەخت لەسه‌ر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکان و هەڵوێستەکان لە ڕووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان كراوه‌ته‌وه‌.”

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، “كه‌ هەردوولا ده‌ستووریان به‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك زانیوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گەیشتن بە باشترین ڕێککەوتن کە خزمەتی گەلی عێراق و پێکهاتەکانی بکات.”

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی ئه‌یلوول، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێكه‌وت و له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ شاری سلێمانی ده‌ستپێكردووه‌ و و بڕیاره‌ دوا نیوه‌ڕۆش سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ بكات.

ھەواڵی زیاتر