وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی قۆناغی خوێندنی 12ی ئاماده‌یی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، بڕیاریداوه، پێویسته نێوان قوتابیان له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندن به ئاراسته‌ی چوارده‌وری هه‌ر قوتابییه‌ك، مه‌ترێك و نیو بێت و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ناو قوتابخانه‌كان و مامۆستایانیش به‌ده‌مامكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، “ده‌بێت بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی سوود له مامۆستایانی قۆناغی 10 و11ی ئاماده‌یی وه‌ربگیرێت.”
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر مامۆستایه‌ك له 22 به‌شه وانه زیاتر بڵێته‌وه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه له سیسته‌مدا هاتووه، پاره‌ی وانه‌بێژی وانه زیاده‌كانی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوێندن، ده‌بێت بۆ پێدانی ڕێنمایی خۆپارێزی و هۆشیاری بێت.