هەرێمی کوردستان؛ لە 7 مانگدا 103کەس خۆیان کوشتووە

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماری خۆکوشتنی لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا 103کەس خۆیان کوشتووە.

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند، لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020دا 103 کەس خۆیان کوشتووە، کە زۆربەی خۆکوشتنەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.

ئاماری خۆکوشتن لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر: 28 کەس خۆیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: 40 کەس خۆیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک: 15 کەس خۆیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە: 1کەس خۆی کوشتووە

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سۆران: 11کەس خۆیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان: 4کەس خۆیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین: 4 کەس خۆیان کوشتووە

ھەواڵی زیاتر