ڕێگاوبانی گەرمیان: ساڵی ٢٠٢٢ دووسایدی کەلار سلێمانی تەواو دەبێت
بەڕێوه‌بەری ڕێگاوبانی گەرمیان دەڵێت: کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار سلێمانی، تائێستا ٣٦% تەواوبووە، ئەگەر کارکردن تیایدا بەخێرایی بەردەوام بێت، دوو ساڵی دیکە دووسایدکردنی ڕێگاکە تەواو دەبێت.
ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی، یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی بەستنەوەی پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیانەوە، بە هۆی یەک سایدی و کۆنی پردەکانی و خراپی رێگاكه، ساڵانە چەندین کەس دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
عەدنان خەلیل، بەڕێوه‌بەری ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشنەی بەڵێندەری پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا خەرج بکات، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پرۆژەکە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت.
ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٣ دەست بەجێبەجێکردنی کرا و تائێستا ٣٦% کارەکانی تەواو بووە.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌ی كرد و دوای ماوه‌یه‌ك له وه‌ستانی، جارێكی تر پرۆژه‌كه به‌گه‌ڕخرایه‌وه